" گەر رێواز فایەق‌و هێمن هەورامی ئاگاداری پێشینەی تەوزیرن، بۆ ئەوان بەرپرسی ئەو جومگە هەستیارەن "


ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لەبارەی ئەو هەڵمەتە میدیایەی لەنێوان سەرۆک پەرلەمان و رێواز فایەق لە ئارادایەو باسی تەزویر دەکەن، دەڵێت" ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە بەڕێزە ئاگاداری لە پێشینەیان لەبارەی تەزویری لایانەکانیان هەیە، ئەی بە چ لۆژیکێک بەرپرسیاریەتی ئەو جومگە هەستیارەی دەسەڵاتی کوردستانیان لەئەستۆ گرتووە".

ئەدهەم بارزانی لە نووسینێکدا لەسەر هەڵمەتی هێرشکردنە سەر یەکتری نێوان سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی نووسیوویەتی " دەسەڵاتی یاسادانانە لە کوردستان، هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات، چونکە ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە بەڕێزە ئاگاداری لە پێشینەیان لەبارەی تەزویری لایانەکانیان هەیە، ئەی بە چ لۆژیکێک بەرپرسیاریەتی ئەو جومگە هەستیارەی دەسەڵاتی کوردستانیان لەئەستۆ گرتووە کە ھەر وەک خۆیان دەلێن «نە من »، لە سەر بنەمای تەزویر و موزەیەفی و ساختکاری، ئایا دەتوانن بڵێن، تا ئێستا لە بەرابەر جەماوەری کوردستان بە وێژدانەوە بڕیارەکانیان دەرکردووە؟ ئایا ئەوەی لە سەر ساختەکاری ئاوەدان دەکرێت چی پێدەوترێت؟ ".

دەقی نووسینەکەی ئەدهەم بارزانی

بە ناوی خوای مەزن
برایان خۆشکان
وێرای سڵاو و رێزم بۆ ئێوەی خۆشەویست
ئەمڕۆ لە وەڵام و وەڵام کاریەکی توند دا، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی لەتێوەگڵانێکی ناپێویستی ریکلامی هەڵبژاردن دژی یەکدی، حزبەکانیان بە ساختەکاری تاوانبار کرد، 
رێزدار سەرۆکی پەرلەمان دەلێ:
« ... کە تەنیا حساب بۆ پارتی بکرێ، حسابکردن لەسەر چی و لەسەر چ بنەمایەک، لەسەر ئەو زۆرینە موزەیفە و ساختەکاریەیە کە هەیە».
لەلایدیکەوە رێزدار جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە وەڵامدا پێی دەڵێ: 
« خەڵکی کوردستان ئەوەندە زاکیرەی زەعیف نیە و ئەزانێ کێ لە کوردستان تەزویری کردووە، خەلکی کوردستان ئەلبیسەکەی باش لە بیرە » و حەوێجە وەکوو نمونە و ناوەندی تەزویر وەبیر دێنێتەوە. 
هەرچۆنێک ئەو پرسە لێک بدرێتەوە، تاوانبارکردنی یەکتر وەکوو دوو بەرپرسی دەستەی سەروکایەتی پەرلەمان، کە هەستیارترین جومگەی دەسەڵات، کە دەسەڵاتی یاسادانانە لە کوردستان، هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات، چونکە ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە بەڕێزە ئاگاداری لە پێشینەیان لەبارەی تەزویری لایانەکانیان هەیە، ئەی بە چ لۆژیکێک بەرپرسیاریەتی ئەو جومگە هەستیارەی دەسەڵاتی کوردستانیان لەئەستۆ گرتووە کە ھەر وەک خۆیان دەلێن «نە من »، لە سەر بنەمای تەزویر و موزەیەفی و ساختکاری، ئایا دەتوانن بڵێن، تا ئێستا لە بەرابەر جەماوەری کوردستان بە وێژدانەوە بڕیارەکانیان دەرکردووە؟ ئایا ئەوەی لە سەر ساختەکاری ئاوەدان دەکرێت چی پێدەوترێت؟ 
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٧



PM:12:41:28/09/2021