لەسەر هەدەپە
١٠ سیناتۆر داوا لە بایدن دەکەن سزای ئۆردوغان بدات


سیناتۆری ئەمەریکی لە ئەنجومەنی پیران، کریس فان هولینی دیموکراتی سەرۆکایەتی هەڵمەتێک دەکات کە لە ١٠ ئەندامی ئەنجومەنی پیران پێکهاتووە و داوا لە بادینی سەرۆک دەکەن سزای ئۆردوغان بدات بە هۆی سەرکوتکردنی هەدەپە، ئەو پارتەی تورکیا کە نزیکە لە کوردەکانەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە لە نامەیەکدا کە ١٠ سیناتۆر واژوویان کردووە لە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان کە پێکهاتوونە کریس فان ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو، جیمس لانکفورد، ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە کۆمارییەکان و رۆژی پێنج شەممە ٣٠ ی ئەیلول ئاراستەی بایدن سەرۆکی ئەمەریکایان کردووە، داوا دەکەن کە سزای ئۆردوغان بدات لەسەر سەرکوتکردنی کوردەکان و نەهشتنی ژیانی پلورالی سیاسی لە تورکیا. 

لەو نامەیەدا هاتووە" بە نیگەرانییەکی قوڵەوە دەڕوانییە ئەو بڕیارەی دادگای دەستوری تورکیا لە مانگی تەموزی ٢٠٢١ لیستی تۆمەتی دژی هەدەپە ئامادەکردووەو دەیەوێت سێهەم گەورە حیزبی سیاسی ئەو ولاتە دابخات".

لەو نامەیەدا داوا لە بایدن دەکرێت جگە لە سازدانی ئۆردوغان، ئەمەریکا لە گەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانیان کاربکەن بۆ بەرگرتن لە پاشەکشەی زیاتر لە دیموکراسیەت لەو وڵاتەدا.

ئەو سیناتۆرانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو ئۆردوغان بەشێوەیەکی بەرنامەڕێژ کاردەکات بۆ سنوردارکردنی هەدەپە.

ئەو ١٠ سیناتۆرە لە کۆتایی نامەکەدا سەرۆکی ئەمەریکا ئاگادار دەکەنەوە کە پابەندبێت بە بەها دیموکراسیەکان و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا لە پەیوەندیەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ تورکیاو، هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە یەکێتی ئەورپادا بکەن تا  ئۆردوغان تێبگات کە هەر هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە بنێت، یان دەستگیرکردنی ئەندامانی و رێگریکردنیان لە وەرگرتنی پۆست، ئەوا  ئۆردوغان رووبەڕووی دەرئەنجامێکی مەترسیدار دەبێتەوە. 

واژوکارانی ئەو نامەیە، هەریەک لە فان هۆلین، رون وایند، جیف میرکلی، جین شاهین، ئەنجوس کینج، کوری بوکرد، ئید مارکی، شیردون براون، لە دیموکراتەکان، هەرچی جیمس لانکفورد، توم تیلیس لە کۆمارییەکانن.




PM:10:04:01/10/2021