ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. کۆڵبەرێکی کورد لەکاتی کارەکەیدا کوژرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کارەکەی لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، درانگانی شەوی ڕابردوو کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی (ژیان عەلی پوور) تەمەن ٣٢ ساڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێتووشی سەردەشت کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژیان عەلی پوور لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی ئالان و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە، ئەم گوللە پشتی بە یەک گوللە پێکراوە و گولەکەش لە سینگیەوە هاتووەتە دەرەوە.

ژیان عەلی پوور خەڵکی گوندی بێژوێ سەر بە شاری سەردەشت و باوکی دوو منداڵ و برای هوشەمەند عەلی پوور بەندکراوی سیاسیی کوردە. 


PM:01:05:15/10/2021