ئۆردوغان هەڕەشە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

سەرۆکی تورکیا هەڕەشەکانی توندکردۆتەوە لەسەر رۆژئاوای کوردستان و بە دوای شەڕێکی نوێدا دەگەڕێت، ئەو رایگەیاند" ئەنقەرە سوورە لەسەر رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستەکان لەسوریا کە لەلایەن ئەمەریکاو دەسەڵاتدارانی سوریاوە پشتگیری دەکرێن ".

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری ئۆردوغانەوە بڵاویکردەوە " خەباتیان لەسوریا لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت".

 ئۆردوغان دەشڵێت " لە سوریا پێگەی پەکەکە و یەپەگە بەهێز دەبێت ئەمەش بەهۆی کۆمەکی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە، تا ئەم ساتە دانمان بەخۆدا گرتووە، لەم دواییەدا دوو پۆلیسمان لە هێرشی پەکەکە ویەپەگەدا  کوژرا، ئێمە رووبەڕووی ئەو هێزە تیرۆریستیانە دەبنەوە".

هەندێک میدیا تورکیا باس لەوە دەکەن کە تورکیا داوا دەکات ٣٥ کم یەپەگە لە سنور دوربکەوێتەوە.



PM:09:33:15/10/2021