حەیدەر عەبادی لەبارەی رووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی عێراق لەسەر رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دەستگیرابوو بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن گەندەڵکارەکانەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بە چوونە ناوەوەی هێزە عێراقییەکان یاسا چەسپێندرا". 

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا و لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عیراقیەکان کرد بۆ چوونە ناو پارێزگای کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئەوەی یاسای جێبەجێ بکەن بەبێ رژاندنی دڵۆپێک خوێن".

باسی لەوەشکردووە: دوای ئەوەی سەفقەیەكی سیاسی هەبوو کە گەندەڵەکان بازرگانیان پێوە دەکرد و لەلایەن گەندەڵکارانەوە دەستگیرا بەسەر کێڵگە نەوتیەکان لە پارێزگای کەرکوک بۆ ماوەی چەند ساڵێک، بەڵام دکتۆر عەبادی هەستا بە دانانی  پارێزگارێکی نوێ بۆ شاری کەرکوک دوای راکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری ئەو کاتە. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی حەیدەر عەبادی:

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا، دكتۆر حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە عێراقییەكان كرد بچنە ناو پارێزگای كەركوك‌ و ناوچە جێناكۆكەكانی تر بەمەبەستی چەسپاندنی یاسا تێیاندا، بەبێ ئەوەی یەك دڵۆپ خوێن بڕژێت، ئەمەش دوای ئەوەی بوو بە سەفقەیەكی سیاسی كە گەندەڵكاران بازرگانیان پێوەدەكرد، كۆنترۆڵی بیرە نەوتەكان كرا لە پارێزگاكەدا، كە گەندەڵكاران بۆ ماوەی چەندین ساڵ مامەڵەیان پێوەدەكرد، دوای ئەوەی پارێزگای كەركوك هەڵات، دكتۆر حەیدەر عەبادی پارێزگارێكی نوێی بۆ شارەكە دانا.

دكتۆر حەیدەر عەبادی هەر بەمەوە رانەوەستا، بەڵكو بڕیاری تری دەكرد، لەوانە كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجەدا بۆ 12%هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق‌و بەگوێرەی رێژەی دانیشتوان، هەروەها دكتۆر حەیدەر عەبادی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی بەسەر هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانیدا سەپاند تاوەكو هەرێم بەپێی دەستور ئیدارەی خۆی رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات لەگەڵ هەموو دەروازە سنورییەكان لە هەرێم.

دكتۆر عەبادی هاوكات لیژنەی چاودێری دارایی فیدراڵی‌و دەستەی نەزاهەی رەوانە كرد بۆ وردبینیكردن لە فەرمانبەرانی هەرێم‌ و رادەستكردنی موچەكانیان، دەركەوت هەزاران فەرمانبەری بندیوار هەیە، لە ساڵی 1991وە ئەمە یەكەمجار بوو لیژنەكانی حكومەتی فیدراڵی بچنە هەرێم بەمەبەستی وردبینیكردن، بەكردەوەش موچەی راستەقینەی هاوڵاتییەكانمان لە هەرێم درا.


PM:02:32:16/10/2021