قەڵادزێ.. گەنجێکى تەمەن (٢٠) ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت" ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن ٢١ ساڵ كە خوێندكاری پەیمانگەی كۆمپیوتەر بووە بە پەت خۆی خنكاند". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە: كاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی گەنجێك بەناوی (د . ٲ . ٲ) لە دایك بووی ساڵی ٢٠٠١، كە پیشەی خوێندكاری پەیمانگەی كۆمپیوتەری قەڵادزێ بووە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی كە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: دوای توێكاری بۆ لاشەكەی و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی تەرمەكەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.


PM:07:05:16/10/2021