زانیاری نوێ لەسەر دانیشتنی دادگاییکردنی ئەمڕۆی چالاكوانانی بادینان دەخرێتەڕوو

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا دوو ئەندامى پەرلەمانى کوردستان وردەکاری دانیشتنى ئەمڕۆى دادگاییکردنى ژمارەیەک سزادراوى تری ناوچەی بادینانیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" یەکێک لە داوەرانی دەستەی دادگاییکردن (تنحی) کرد و لە کارەکەی بەردەوام نابێت". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەریەک لە ئەبوبەکر هەڵەدنى و هەڵز ئەحمەد پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیان بەوەکردووە" ئەو چالاکوانانە تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ ویستویانە کاری تەقینەوە و تیرۆر ئەنجام بدەن لە کاتێکدا یەک فیشەک و تفەنگیان پێنەگیراوە و هیچ کەرەسەیەکیش وەک (مبرزجرمی) دەستی بەسەردا نەگیراوە". 

باسیان لەوەشکردووە: یەکێک لە داوەرانی دەستەی دادگاییکردن (تنحی) کرد و لە کارەکەی بەردەوام نابێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی پرۆسەی دادگاییکردن و یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی تۆمەتباران بۆ کاتێکی نادیار.  

دەشڵێن" سەرجەم تۆمەتباران کەسایەتی باش وخزمەتگوزار و ڕابردوو پاک و ناسراوی شاری دهۆکن و هیچ پێشینەیەکی تاوانیان نیە".   

دەقى راگەیەنراوەکە: 

ئەمڕۆ چوارشەمە 20/102021 لە گەڵ خاتوو هەلز ئەحمەد لەدانیشتێنێکی تری چالاکوانانی بادینان هەریەک لە (مامۆستا مەسعود عەلی حاجی ومامۆستا شێروان تەها ئەمین و بەندەوار ئەیوب ڕەشید وکارگەرعەباس عەلی)لەدادگای دووی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبوین.  

چی گوزەرا :  

/ ناوبراوان ئەندامی حزبی هاوپەیمانی بۆدیموکراسی و دادپەروەری بوون کە سەرۆکەکەی ئێستا سەرۆک کۆماری عێراقە.  

/تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ ویستویانە کاری تەقینەوە وتیرۆر ئەنجام بدەن لەکاتێکدا یەک فیشەک وتفەنگیان پێنەگیراوە وهیچ کەرەسەیەکیش وەک (مبرزجرمی)دەستی بەسەردا نەگیراوە.  

/تۆمەتی ئەوەیان دراوەتە پاڵ کونسوڵی وڵاتی ئەمریکایان بینیوە لەکاتێکدا ئامانجی سەردانەکە پڕۆژەیەکیان ئامادە کردوە بەڕەزامەندی زانکۆ وبەرێوەبەری کەمپی ئاوارەکان بۆ چۆنێتی ڕاهێنانی ژنانی  ئێزدی ڕزگار بووی دەستی تیرۆریستانی داعش وگێڕانەوەیان  بۆ ناوکۆمەڵگا کەئەو پڕۆژەیە پشتی بەتوێژینەوەیەکی مەیدانی  بەستوە کەماوەی ساڵێکی خایاندووە.  

/دادگایی کردنەکە دواخرایەوە بۆ  ٨ی١١ وکەهیچ پاساوێک نەبوو چونکە ئەو نامە دەنگی ونامە نوسراوەی نێردرا بۆ (بەڵگەی تاوان)بۆ پشتڕاستکردنەوەی لەپەڕاوی لێکۆڵینەوەو دادگایی کردندا دەقنووس کراون.  

/لەقۆناغی لێکۆڵینەوە پارێزەریان نەبوەو هەندێکیان ئەشکەنجە دراون.  

/تۆمەتبارەکان هەموو ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە  کەئاراستەیان کرابوو.  

/وەک هەمیشە تیمی پارێزەران جوانترین بەرگریان کرد و بەبەڵگەوە سەلماندیان تۆمەتباران  بێتاوانن.  

/یەکێک لەداوەرانی  دەستەی دادگایی کردن (تنحی)کرد و لەکارەکەی بەردەوام نابێت کەئەمەش دەبێتە  هۆی دواکەوتنی پرۆسەی دادگایی کردن ویەکلایی کردنەوەی چارەنووسی تۆمەتباران بۆ کاتێکی نادیار.  

/سەرجەم تۆمەتباران کەسایەتی باش وخزمەتگوزارو ڕابردوو پاک وناسراوی شاری دهۆکن وهیچ پێشینەیەکی تاوانیان نیە.  

١٠/کەسوکاریان بەحەسرەت وئاخ هەڵکێشان وچاوی بەفرمێسکەوە چاوەڕوانی چارەنووسی کوڕەکانیانن، لەدورەوە سوکناییان دێت کەبۆ چەند چرکەیەک  دەیانبینن کاتێک لەناو ئاپۆڕای هێزەئەمنیەکاندا  وبەدروشمی ئازادی ئازادی نا بۆ بێدادی  دەیانبەنە هۆڵی داگایی کردن.  

بەردەوام دەبین لەپاڵپشتی چالاکوانان وبەرگریکارێکی سەرسەخت دەبین لەشکۆو ئازادی هاوڵاتیانی کوردستان.  

هەلز ئەحمەد  

ئەبوبەکر هەڵەدنی  


PM:09:05:20/10/2021