روسیا فیلمی ترسناك قەدەغە دەكات

وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوسیا نمایشكردنی فیلمی ترسناك لەو وڵاتەدا قەدەغە دەكات.
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی ڕوسی، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوسیا بڕیاریداوە ئەو فیلمانە لەو وڵاتەكەیادا نمایش نەكرێت كە ترسناكە و بابەتی توندو تیژی تێدایە.
هەرچەندە ئەو وەزارەتە تائێستا هۆكاری سەرەكی دەركردنی ئەم بڕیارەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ڕەخنە گرانی هونەری پێیان وایە كە ئەم بڕیارە بە مەبەستی دانانی سنوریچكە بۆ نمایشكردنی فیلمە بیانییەكان، بەشێكیشیان بە وەڵامی ئەو سزایانەی دادەنێن كە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەسەر ڕوسیادا سەپێنراوە.
ماوەیەك بەرلەئێستاش پەرلەمانی ڕوسیا بڕیاریدا لە كارە هونەرییەكاندا بەكارهێنانی قسەی نەشیاو قەدەغە بكات، گۆڕانكاری لەیاسای پێدانی مۆڵەتدا بكات بۆ بەرهەمهێنانی فیلمە سینەماییەكان.



PM:12:45:08/07/2014