وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم هۆکاری درەنگ وەرگرتنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکانی ئاشکراکرد

وه‌زیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هه‌ندێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی وه‌ك پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بوه‌تە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنورەكە كۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی هەرێم باسی لە كێشەكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بوەتە گرفتێك بۆ نەبونی سیولە (پارەی نەختێنە) ئەمەش وایكردوە هەندێك لە فەرمانگەكان موچەكانیان درەنگتر وەربگرن.

ئاماژەشی بەوەكرد" هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە لە هەمان كاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە".

لای خۆشیەوە دكتۆر كەمال تەیب، بەڕێوبەری گشتی باجەكان و خانوبەرەی میری باسی لە جیاوازی كۆكردنەوەی باج و داهات لە نێوان پارێزگاكان كرد و ئاماژەشی بەوە كرد دەبێت هەموو فەرمانبەرێك پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتەكەی بێت.


PM:03:08:25/10/2021