بایدن و ئەردۆغان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ یەکشممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی لووتکەی G20 لە رۆمای ئیتاڵیا کۆبووەوە. 

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە شاری رۆما لە پەراوێزی لوتكەی گرووپی G20 دا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی سیاسی سووریا، گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەفغانستان و هەڵبژاردنەکانی لیبا کرا".  

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بایدن جەختی لە پەیوەندیی تورکیا و وڵاتەکەی لەبواری بەرگریدا کردەوە، بەڵام نیگەرانییەکانی وڵاتەکەشی لەسەر کڕینی سیستمی بەرگری S400 لە روسیا گەیاندە سەرۆکی تورکیا.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا یەکەمجارە سەرکردەی وڵاتانی گرووپی بیست رووبەڕوو کۆدەبنەوە، گرنگترین ئەو بابەتانەشی لە لووتکەکەدا باسیان لێوە دەکرێت، بریتین لە گۆڕانی کەشوهەوا، کۆرۆنا و پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین و ئاساییکردنەوەی دۆخی ئابووری جیهان. 


PM:02:52:31/10/2021