حکومەتی هەرێم پێدانی مووچەی وەزارەتەکان خێرا دەکات

حکومەتی هەرێم پەلە دەکات لە دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و دەستانەی تا ئێستا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، سبەی چوار شەممە لیستی مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە رادەگەیەنرێت کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و لە چەند رۆژێکدا هەموویان خەرج دەکرێن.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوە دێت، ئەمرۆ جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەدا ٢ ملیاریشی بۆ زەرەرلێکەوتوانی لافاوەکەی رۆژی یەک شەممەی رابردوو ناردووە.

تا ئێستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی چەند وەزارەت و دەستەی دابەشکردووە، لەوانە وەزارەتەکانی: تەندروستی و پێشمەرگەو ناوخۆ، بڕیارە سبەینێش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکات.

AM:12:09:03/11/2021