ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کۆڵبەرێک کوژرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنورییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری ناوچەی (سارداو) سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی (محەمەد خودایی) دایە بەر دەستڕێژی گووللە و کوشتیان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند" محەمەد خودایی ٢٨ ساڵە و خەڵکی گوندی (کانی سێف) سەر بە شاری بانەیە، ئەم کۆڵبەرە کەلەکەی چوار فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا". 

تەرمی محەمەد خودای گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.


PM:12:50:05/11/2021