بەرەبەیانی ئەمڕۆ شهممه بۆمبێکی چێنراو بە ماڵی یەکێک لە پەرلەمانتارە دەرچووەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا تەقیەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ ماڵی نازم فاهم شبلی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە قەزای غەماس لە رۆژئاوای پارێزگای دیوانییە بە بۆمبێكی چێنراو كرایە ئامانج.
میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، بەهۆی رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکەی و کەمێک لە ماڵەکەی زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.