داواکاری گشتی داوای ڕوونکردنەوە لە لیژنەکانی چاودێری بازرگانی سلیمانی دەکات

داواکاری گشتی داوای ڕونکردنەوە لە چاودێری بازگانی سلیمانی دەکات و دەڵێت" لیژنەکانی چاودێری بازرگانی سلێمانی سەردانی هایپەر مارکێتێ ماجدی مۆڵ یان کردوە بە بیانووی خراپ بوون دەستییان گرتووە بەسەر بڕی (٢٤) کگم گۆشت". 

بەپێی نوسراوی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری سلێمانی ژمارە (١١٦/٦) کە ڕۆژی ٣١ی ١ی ٢٠٢١ دەرچووە تیایدا هاتوە" لیژنەکانی چاودێری بازرگانی سلێمانی سەردانی هایپەر مارکێتێ ماجدی مۆڵ یان کردوە لە ڕۆژی ٢١ی ١ی ٢٠٢١ بە بیانووی خراپ بوون دەستییان گرتووە بەسەر بڕی (٢٤)کگم گۆشت ئیدارەی مارکێتەکە داوایان کردووە ڕاستەوخۆ گۆشتەکە لەناو ببرێت یان بنێرێت بۆ پشکنین بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری سلێمانی، چونکە گۆشت تایبەتمەندی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوە، بەڵام لیژنەی چاودێری بازرگانی ڕازی نەبووە تەلەفی بکات و وتوویانە خۆمان دەیبەین بۆ پشکنین".

ئاماژە بەوەشکراوە: گۆشتەکە نەنێردراوە بۆ پشکنین بۆ ڤێتەرنەری و ڕاسەوخۆش لەناو نەبراوە و براوە لەلایەن لیژنە چاودێری بازرگانی لە کاتێکدا بەپێی یاسا بڕیاردان لەسەر خراپ بوونی گۆشت تایبەتمەندی چاودێری بازرگانی نیە کار ڤێتەرنەری و تەندروستی و لیژنەکانی قایمقامیەتە و تابەتمەندی چاودێری بازرگانی نرخ و فێڵی بازگانییە نە لە ڕووی یاساییەوە ڕێگە پێدراوە بێ پشکنینی ڤێتەرنەری بریاری لەسەر بدەن و نە لە ڕووی زانستییەوە لیژنەی ناوبراو هەموویان ئیداری بوون.

لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا داواکاری گشتی لەسەر ئەو بابەتە داوای ڕونکردنەوەی لە چاودێری بازگانی سلیمانی دەکات، هاوکات داوا لە ڤێتەرنەری دەکات کە ئایا گۆشتەکە نێردراوە بۆ پشکنین بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتی نەنێردراوە بۆ پشکنین.


AM:11:21:10/11/2021