ئەمڕۆ هەینی لەسەر سنوری بیلاڕووسیا بەهۆی سەرماوە مێرمنداڵێکی کوردی تەمەن (١٤) ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لەسەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا کوڕە کوردێکی تەمەن (١٤) ساڵ بەهۆی سەرماوە ڕەقبووەوە و گیانی لەدەستدا، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی تائێستا لە سنووری نێوان بێلاڕووسیا و پۆڵەندا گیانیان لەدەستداوە بۆ هەشت کەس بەرزبۆتەوە، هاوکات پێشبینیش دەکرێت کە ژمارەکە بەرزتر بێتەوە.
بەپێی ئامارێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، تەنیا لەم ساڵدا (٢٥) هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ وڵاتی دەرەوە کردووە و نزیکەی چوار هەزار کەسیش رێگەی بێلاڕووسیایان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا بەکارهێناوە.