وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم
بڵاویکردەوە، فرۆشتنی کتێبی (سلطان هاشم، ژاكره الحروب وٲسرارها)ی قەدەغەکرد.
وتەبێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی
هه‌رێم له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویکرەوە، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نوسه‌رانی
جینۆسایدی كوردستان، ئاگاداركراینەوە كتێبێك له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب
له‌شاری سلێمانی نمایشكراوه به‌ناوی (سلطان هاشم، ژاكره الحروب وٲسرارها) كهدیمانهیهكی
درێژه له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، له پێشانگای
نێوده‌وڵه‌تی كتێب له سلێمانی كۆكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنهوهكه، "لهدیمانهكهدا
ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانی نیگه‌رانكردوه، نكۆڵی سوڵتان هاشمه له‌وه‌ی ئه‌نفال
له‌دژی خه‌ڵكی سیڤیلی كوردستان ئه‌نجامدرابێت به‌ڵكو له‌دژی هێزی پێشمه‌رگه بوه".
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان باسی لەوەشکرد،
دوای ئەوەی ئاگاداركراینه‌وه تیمی وه‌زاره‌تەکەمان له‌پێشانگاكه، ئه‌مڕۆ كتێبه‌كه‌ی
له‌ناو کتێبخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) كۆكردەوە،وتیشی "ئێمه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌ك ئه‌ركی خۆمان
به‌رامبه‌ر به مێژو و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌كه‌مان
ڕێگه‌ناده‌ین هیچ شتێك كهمێژوی گه‌له‌كه‌مان بشێوێنێت بڵاوبكرێته‌وه"
سوڵتان هاشم ئەحمەد محەممەد تائی، لە ١٩٤٥ لە مووسڵ لەدایکبووە، یەکێک بووە لە بەرپرسە دیارەکانی رژێمی لەناوچووی بەعس لەساڵی ١٩٩٥ کراوەتە وەزیری
بەرگری.
هەروەها سوڵتان هاشم بە هۆی ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی تاوانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی
هاووڵاتیانی کورد لە کۆتایی دەیەی هەشتاکاندا لە لایەن دادگاوە سزا درا و بڕیار بوو لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لەسێدارە بدرێت، بەڵام بە هۆی بڕیارەکە جێبەجێ نەکرا.