دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لەگەڵ بەرفراوانبوونی خۆپیشاندانەکان، لە ناحیەی پیرەمەگروونیش لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی کە هیچ زانکۆیەکی لێ نییە خۆپیشاندان دەستیپێکرد و دوای کەمێک کتێبخانە و بینایەی هاتوچۆی شارۆچکەکە و بەشێک لە بینایەی ناحیەکە سوتێنران.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە بە نزیکی کاتژمێر سێ ژمارەیەک لە گەنجانی پیرەمەگروون کۆدەبنەوەو دەستدەکەن بە خۆپیشاندان، بەرەو بینایەی ناحیەکە کە دەکەوێتە باکوری شارۆچکەکە و نزیک رێگای سلێمانی- دوکانە دەچن و دواتر دەیسووتێنن، ئەو بینایە هەریەک لە بەڕێوەبەری ناحیەو کارتی نیشتمانی و بەڕێوبەرایەتی خۆراک و کتێبخانە و هاتوچۆی تێدایە، هەرهەموویان سووتاندوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركۆنه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كتێبخانه‌ی گشتی رانیه و سوكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، " ناكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواست و داواكاری توێژێك، فه‌رمانگه‌و دامه‌زراو و ئاڵا بكه‌ونه به‌ر هێرش و سوتاندن و وێرانكاریی".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، ده‌ستێكی گێره‌شێوێن له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك، له‌ناویاندا كتێبخانه‌ی گشتی پیره‌مه‌گرون، ئاگریان تێبه‌رداوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هه‌مو داوایه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانین، به‌ڵام به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌مو كارێكی تێكده‌رانه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ڕه‌مزو سیمبوله نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و په‌لاماری كتێبخانه، كارێكی دور له‌ڕه‌وشتی شارستانییه".