لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش چوار پێشمەرگە شەهید بوو

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەوجی ٣ی دوبزی ئاشکرایکرد، لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوو داعش بۆسەر فەوجەکەیان چوار پێشمەرگە شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ ٦ی کانوونی یەکەم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەوجی ٣ی دوبزی ڕایگەیاند " لە هێرشەکەی ئەمشەوی تیرورستانی داعش لە کەلی قەرەساڵم کە هێرشیان کردە سەر فەوجەکەمان بەداخەوە چوار پێشمەرگە شەهید بوو."

وتیشی  "شەهیدەکان بریتین لە نەقیب مەسعود تەڵعەت،  هەژار جەلال، نەهرۆ ناجی و رێکان تۆفیق، هەروەها دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون." 



AM:10:25:06/12/2021