لە کابینەی نوێی حکومەتی ئەڵمانیادا کچێکی گەنج کە باوکی پێشمەرگەی حیزبی شیوعی عێراق بووەو شەهیدبووەو، دایکی کوردە خەڵکی گوندێکی نزیک کۆیەیە، دەبێت بە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆچ.
ماڵپەڕی رێگای کوردستان بڵاویکردۆتەوە کە نه‌وه‌ی شه‌هێدێكی شیوعی ده‌بێته وه‌زیر لە کابینەی نوێی حکومەتی ئەڵمانیاداو لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە " ریم العبلی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنی سۆسیال دیموكراته‌كان، له‌لایه‌ن راوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبه‌ران و گونجاندنی پێدرا".
" ریم العبلی له هه‌شتاكاندا دایك و باوكی پێشمه‌رگه بوونه له ریزی حزبی شیوعی عێراق و دوای ئه‌نفاله‌كان روویانكردۆته مۆسكۆ و پاشان ئه‌ڵمانیا".( ماڵپەرەکە دەڵێت ).
رێگای کوردستان دەڵێت " باوكی ریم خه‌ڵكی به‌غدایه و دایكیشی خه‌ڵكی گوندی هه‌رمۆته‌ی سه‌ر به كۆیه‌یه، شه‌هید محمد صالح العبلی باپیره‌ی ریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حشع بووه، له‌دوای كوده‌تا شوومه‌كه‌ی به‌عس له ٨ ی شوباتی ١٩٦٣، له‌گه‌ڵ شه‌هید جه‌مال حه‌یده‌ری سه‌ركردایه‌تی حزبیان كردووه‌و پاشان ده‌ستگیركراون و به‌بێ دادگایی كردن له ٢١ ته‌مموزی ١٩٦٣ شه‌هیدكراون".