هێزەکانی گەریلا چوونە سەر تەرمی هەشت سەربازی سووپای تورکیا

ئەمشەو ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی هەشت سەربازی سوپای تورکیا و دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گرت". 

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانیان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"هیزەکانی گەریلامان لە نێوان ٨-٩ی کانونی یەکەمدا لە گۆڕەپانی گردی شەهید منزوری زاپ. لەدژی داگیرکەران تاکتیکی نوێی گەریلای ئۆپەڕاسیۆنی شۆڕشگێری ئەنجامدا. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکە کە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا ئەنجامدراوە بەم شێوەیەیە:-

سەرەتا ٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گردی شەهید مونزور بە چەکی قورس گورزی گەورە لە سەنگەرەکانی داگیرکەراندرا. دواتر تیمەکانی گەریلامان چاودێری جموجووڵی داگیرکەرانیان کرد و لە ٥ لاوە لە سەنگەری داگیرکەرانیاندا. تیمەکانی پرۆفیشناڵی یەکەمین و دووەمینمان شەو کاتژمێر ٠١:٠٠ بە شێوەیەکی هاوکات هەڵیانکوتایە سەر ٢ سەنگەری داگیرکەران. تیمی یەکەمی چالاکیەکە بە بۆمب و چەکی سوول لە داگیرکەرانیاندا. هێزەکانمان لەو سەنگەرەدا ٥ داگیرکەریان سزادا و چوونە سەر تەرمی داگیرکەران، دەستیان بەسەر ٢ چەکی ئێم ١٦، بۆمبهاوێژێک، چەکێکی بی کەی سی، جانتایەک و زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گرت. تیمی دووەمی چالاکیەکە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە ٢ سەنگەریاندا. هێزەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا لە سەنگەرەکانیاندا و ٢ سەنگەرەکەیان لەناوبرد و چوونە سەر تەرمی ٣ داگیرکەر. تیمی سێیەمی گەریلا هاوکات لە داگیرکەرانیاندا لەسەر گردی شەهید مونزور. لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی شۆڕشگێریدا، تیمی چوارەم و پێنجەم بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لەسەر قەڵای بێدەوێ و ئامانجەکانیان لەناوبرد.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری بازەکانی زاگرۆسدا بە ڕێبازی باز، لە ناکاودا و بە توندی لەئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەرانیاندا. تیمەکانمان بە ڕێبازی شەڕی ئاپۆیی، لە ماوەی ١٠ خولەکدا ئامانجەکانی سەر گردەکەیان تارومار کرد. هێزەکانمان زهیچ زیانێکیان بەر نەکەوت. لە ئەنجامی ئەم چالاکیەکەدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران، هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ٨ داگیرکەر و دەستیان بەسەر ٢ چەکی ئێم ١٦، بۆمبهاوێژێک، چەکێکی بی کەی سی، جانتایەک و زۆر کەلوپەلی سەربازیدا گرت.

ئەم ئۆپەڕاسیۆنە شۆڕشگێریە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو هەڤاڵانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون و هەموو شەهیدەکانمان بوو.

٧ی کانونی دووەمیش لە کاتژمێر ١١:٠٠دا فڕۆکە جەنگیەکان گەروی هرچی هەرێمی گارەیان بۆردومان کرد.

لە ٧-٩ی کانونی یەکەمدا سوپای داگیرکەری تورک، گردی جوودی، گردی شەهید ڕووبار، کونیشکا، سیدا، شامکێی هەرێمی زاپی لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کرد". 


PM:07:39:09/12/2021