وێنە.. شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) لە نوێترین دەرکەوتنیدا هەمووان سەرسام دەکات

شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) نوێترین وێنەکانی خۆی بە چەند ستایلێکی زۆر جیاواز بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا فەرهاد نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت لە وێنەکانیدا. 

شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی مانگی ڕابردوو لە شاری بەغداد ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١  پێبەخشراو  کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.


PM:07:13:13/12/2021