بەهۆی كەمی خزمەتگوزاری لە شێخان گردبوونەوە و ناڕەزاییەتی بەڕێوەچوو

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بەشێك لە هاوڵاتیانی سنووری شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ بەشێک لە دانیشتوانی قەزایی شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک بەهۆی خراپی كەرتی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی (شێخان – ئەلقوش)یان به‌ ڕووی ئۆتۆمبێلی بازرگانی داخستووە و ڕێگه‌ ناده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێك هاتووچۆ بكات.


PM:01:31:25/12/2021