وێنە.. خۆپیشاندان لە مەخموور دەستیپێکرد

بەهۆی ڕێگری کردن لە گەیاندنی کەلوپەل لە هەولێرە وە بۆ مەخموور خۆپیشاندان لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەستیپێکرد.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (سپی) کەتووە  بەهۆی ئەوەی لەلایەن سوپای عێراقەوە رێگری لە هێنانی سەوزە و میوە دەکرێت بۆ قەزای مەخمور دانیشتوانی قەزاکە، لە ئێستادا رێگای نێوان هەولێر – مەخمور کە بازگەی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لەسەرە خۆپیشاندان دەکەن و رێگاکەیان داخستووە.

 

سەرچاوەكان دەڵێن هێزێكی ئەمنی لە بازگەی مەخموور جێگیركراوە لەوێ دەست بەسەر ئەو كامیۆنانەدا دەگرن كە كەلوپەل لە هەولێرەوە بۆ مەخموور دەگوازنەوە و بەرەو موسڵ دەیان دەبەن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە كامپی مەخموور چەند جارێك لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە کراوەتە ئامانج  و بۆردوومانكراوە.

 

 



AM:11:35:06/01/2022