لەبارەی دروسبوونی تەمومژ و کەمبوونەوەی بینین هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران

پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی درووستبوونی تەمومژ هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت "دەبێت شۆفێران وریابن لە شۆفێریکردن".

ئەمڕۆ هەینی ٧ی کانوونی دووەم، فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەلێدوانێكدا رایگەیاند " پێویستە ئەو شۆفێرانەی كە لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوچۆ دەكەن ئاگادار بن كە تەمێكی زۆر چڕ لە كاتەكانی شەودا دورست دەبێت و ئاستی بینین دەگاتە نزیك لە سفر، وتیشی ئەمەش مەترسیدارە و دەبێت شۆفێران زۆر وریا بن لەشۆفێریکردن".

 



PM:02:11:07/01/2022