ئه‌مڕۆ بەهۆی تۆپبارانکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه، هاوڵاتیه‌ك شه‌هیدبوو، (١١) هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی دەوڵەتی توركیا تۆپبارانی سێ ناوچه‌یان له ناوه‌ندی شاری كۆبانێ كردووه، ئه‌وانیش ڕێگای (پیشه‌سازی و مه‌یدانی بانك و ڕێگایه‌كی دیكه‌ی گوندی ممه‌یتی) باشوری شاره‌كه، هه‌روه‌ها گونده‌كانی (قه‌رمۆغ، عه‌لیشار، ته‌ل حاجیب، سه‌رزوری، خان، گوڵته‌په)یان له ڕۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ كراونه‌ته ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆپبارانه‌كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ئیبراهیم شه‌ریف) ناسراو به ئه‌شقه‌ر و برینداربوونی (١١) هاولاتی دیكه.