هاتووچۆی سلیمانی ڕێنمایی
هاووڵاتییان و شۆفێران دەكات لەدۆخی بەفرو باراندا و دەڵێت، بارانی زۆرو بەفر دەبێتە
هۆی لاوازكردنی ئاستی بینینی شۆفێران و مەترسی و ئەگەری ڕووداو، بۆیە پێویستە چەند
ڕێنماییەك جێبەجێ بكەن.
ئەمڕۆ دووشەممەی ١٠ کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی ڕێنمایی هاووڵاتییان و شۆفێران دەكات و رایدەگەیەنێت، "لەزۆربەی
دۆخەكاندا كەشوهەوای خراپ كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ئەو گەشتەی، كە كەسێك دەیەوێت
بیكات، ئەوەش گرفتێكی گەورەیەو كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گەشتكردن، بۆیە بارانی
زۆرو بەفر دەبێتە هۆی لاوازكردنی ئاستی بینینی شۆفێرانو مەترسیو ئەگەری ڕووداو".
پێویستە پێنج ڕێوشوێن
بگیرێتەبەر بۆ بەدەستهێنانی گەشتێكی سەلامەت لەكەشوهەوای خراپدا:
– تەماشای هەواڵی كەشوهەوا بكە:
ئەوەش بەهۆیەوە دەزانیت
باری كەشوهەوا چۆنەو بەو جۆرە بزانیت چ ڕێوشوێنێك بگریتەبەر بۆ پاراستن لەئەگەری كەوتنە
گرفتەوە.
– پشكنینی ئۆتۆمبێل:
دەبێت ئۆتۆمبێلەكە
بپشكنینو ڕێَوشوێنی چاكسازی بگریتەبەرو تایەی خراپ بگۆڕیتو زنجیر بەریت نەوەك
توشی ڕێگای بەفر ببیت، پێویستە پشكنینی فڵچەی شوشەو سیستمی گەرمیو لایتی پێشەوە
بكەیت.
– پاراستنی ژمارەی بەهاناوەچون:
لەكاتی هەر گرفتێكدا
ژمارەی پێویستی بەهاناوەچونت لەبەردەستدا بێت تا بزانیت چ ڕێگەیەك بگریتەبەر.
– دڵنیابونەوە لەئەدای باترییەكە:
تەكنیكارەكانی ئۆتۆمبێل
دوپاتی دەكەنەوە، كە گرفتە پەیوەندیدارەكانی باتری لەكاتی وەرزی باراندا دروستدەبێت،
چونكە باتری لەزستاندا دەچێتە ژێر بارێكی سەختەوە، كە جەمسەرەكانی توشی داخوران دەبن
بەهۆی شێدارییەوە، بۆیە دەبێت دڵنیابیتەوە لەباتری ئۆتۆمبێلەكە.
– پشكنینی ئیستۆپ:
تەكنیكارانی ئۆتۆمبێل ڕێنمایی
دەدەن بەپشكنینی ئیستۆپی ئۆتۆمبێل بەماوەیەكی درێژو دڵنیابونەوەو زیادبونی گەرمیو
شێداری وادەكات، كە خێراتر شێ بمژێت لەشلەی ئیستۆپەكەو لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت پاك
بكرێتەوە لەپیسی، ئەوانەش كاریگەرییان دەبێت لەسەر گەشتەكەتو جیاوازییەك دروستدەكات
لەنێوانی ژیانو مردن لەسەر ڕێگاكاندا.