لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەوە
باڵوێزخانەی ئەمەریکا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


لە بارەی هێرشەکەی ئەمشەوەوە، باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا، دەڵێت" ئەم هێرشانە تەنها بۆسەر دەزگا دیپلۆماسییەکان نییە، بەڵکو بۆسەر سەروەری خاکی عێراقە".


لەو راگەیاندنەدا کە دوای کاتژمێرێک لە هێرشەکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بڵاویکردەوە دەڵێت " ئێوارەی ئەمڕۆ، بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە هێرشی کرایە سەری و ئەو گروپانە بەدوای لاوازکردنی ئاسایشی عێراق و سەروەری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوەن."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە " هەمیشە وتوومانە ئەم جۆرە هێرشە ترسناکانە نەک تەنها بۆ سەر دەزگا دیپلۆماسییەکان بەڵکو بۆ سەر سەروەریی خودی عێراقە."

ئەمشەو بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و لەلایەن سیستمی دژە موشەکی باڵیۆزخانەکەوە تێکشکێنرا.



PM:11:31:13/01/2022