وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە قۆری چای بۆمبێکی چێندراو بە شوانێکدا تەقییەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوای ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، له سنوری میحوه‌ری دووی گه‌رمه‌سێر و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی زه‌وی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، ئه‌مڕۆ ١٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢، له‌هه‌مان سنور بۆمبێكی چێندراو، كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه دانرا بوو، به شوانێكدا ته‌قییه‌وه، خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه و شوانه‌كه سه‌لامه‌ته.
ئەوەشی خستەڕوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه‌دا، جێگیربوون و توانیویانه، ده‌یان مۆڵگه‌ی تیرۆرستان تێك بده‌ن و چه‌ندین پاشماوه‌ی بۆمبی چێندراو و حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان بدۆزنه‌وه و خاپوری بكه‌ن.