ماریا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.
شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ٧ی ئەمساڵ لە شاری بەغداد
ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی
بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێبەخشراو کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە
و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات
هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.