بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تکا و داوا لە شۆفێران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوکردەوە، ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات، شۆفێریکردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتووچۆ زیاترە.

هەووەها دەشڵێت، "بۆیە تکاو داوامان وایە کە ئەگەر کارێکی زۆر پێویستتان نییە تکایە لە ماڵەکانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەو شەپۆلێکی تری بەفر بارین ڕووی لە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوەساتانکرد،  بەهۆیەشەوە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و هاتوچۆ، چەندین ڕاگەیاندراویان لە بارەی کەشوهەواو لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

 



AM:09:09:20/01/2022