هاوتوچۆی هەولێر لەبارەی داخستنی چەند ڕێگایەکی سەرەکی هۆشداری دەداتە شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان کە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە بەشێک لە ڕێگاکانی ناو پارێزگای هەولێر مەترسیان لەسەرە و داوا دەکات بەهیچ شیوەیەک ئەو ڕێگایانە بەکار نەهێنن.

ئومڕۆ پێنج شەمەە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ناجێگیری رەوشی کەشوهەوا و بارینی بەفرەوە، ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە، ڕێگای هەولیر _کۆیە، ڕێگای کۆیە_ هەیبەسوڵتان و ژمارەیەک رێگەی دیکەش هاتوچۆکردن و بەکارهێنانیان سەلامەت نیە و داوا لە شۆفێران دەکەن بەهیچ شێوەیەک ئەم رێگایانە بەکارنەهێنن.

دەقی راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی هەولێر بوەم شیوەیەهاتووە:

ئاگاداری

سەرجەم شوفێران و هاوڵاتیانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە،کەوا بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر،ئەو ڕێگایانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان وەداوایان لێدەکەین کەبەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن ، تەنانەت بۆ حالەتی تەنگاویش.

ڕێگایەکان

1/ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە

2/ڕێگای هەولیر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە

3/ڕێگای شەقڵاوە_ هیران

4/ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە

5/ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە

6/ڕێگای کۆیە_ هەیبەسولتان

7/ڕێگای کۆیە_ا کلکە سماقە

 ب هاتووچۆی هەولێر



AM:10:34:20/01/2022