پارێزگای ههولێر ڕایدەگەیەنێت" تكا دهكهین ئهوهی كاری زۆر پێویست و بهپهلهی نهبێت ڕێگاكانی دهرهوهی شار بهكارنههێنێت بۆ گهشت و سهیران".
لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر ئاگادارى سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێرانی سنوورى پارێزگاکە دەکاتەوە، کە بەهۆى ئەو شەپۆلە بەفرەى لە دوێنێ شەوەوە شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکانی سنوورى پارێزگاکەمانى گرتۆتەوە، سەربارى ئەوەى تیمەکانى حکومەت لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر و بەرگرى شارستانى و هاتووچۆى هەولێر و تیمە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام لەکارکردندان بۆ ڕاماڵینى ڕێگاکان لە بەفر و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاوڵاتییان و شوفێران.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەودا بەفر ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکردووە و رێگەکان مەترسیدارن، بۆیە تکایە دەکەین ئەوەى کارى زۆر پێویست و بەپەلەى نەبێت ڕێگاکانى دەرەوەى شار بەکارنەهێنێت و لەماڵەکەى خۆتان بمێنەوە، بۆگەشت و سەیران و بەسەربردنى چەند کاتێکى خۆش خۆتان دووچارى کێشە و مەترسى نەکەن.