ئەمشەو ژمارەیەك چەکداری داعش پەلاماری زیندانی گوێرانیان دا و رووبه‌ڕوی هێزه‌كانی ئاسایشی پاسه‌وانی زیندانه‌كه بوونەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی سوریا، ئەمشەو ژمارەیەك چەکداری داعش پەلاماری زیندانی گوێرانیان لە گەڕەكی زهوری شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان دا و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، دوای روداوه‌كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ند پێگه‌یه‌كیان له ده‌وروبه‌ری زیندانی "گۆرین" بۆردومانكرد و تا ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
ئەوەشیان خستەڕوو، بەهۆی هێرشەکە دوو شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بریندار بوون، بەڵام هێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە و پاسەوانانی بەندیخانەکە وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.