رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئۆردوغان دڵی نەخۆشە


رۆژنامەی یدیعوت ئەحرونوت ئاشکرای دەکات کە تەیب ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیا نەخۆشی دڵی هەیە.

ئەو رۆژنامە ئیسرائیلیە ئاشکرای دەکات کە ئۆردوغان نەخۆشی دڵی هەیە و راوێژی تەندروستی و چارەسەر لە پرۆفیسۆری دڵی ئیسرائیلی، ئیساحق شابیرا جێگری سەرۆکی نەخۆشخانەی ئیخیلوف لە تەلئەبیب وەردەگرێت. 

میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن رەخنە لە ئۆردوغان دەگرن کە متمانە بە پزیشکەکانی تورکیا ناکات و، پەنای بۆ پزیشکێکی ئیسرائیلی بردووە.
ئۆردوغان کە لەم مایەوەی دواییدا چەند جارێکی لە تیڤیەکان دەرکەوت کە شێوەی رۆشتنی تەواو نییەو لەهەندێک بۆنەدا دەخەوێت، لە دایکبووی ١٩٥٤ و سەرۆکی ١٢ هەمینی تورکیایە، بە گەنجێتی وەرزشوان بووە. پێش پۆستی سەرۆک وەزیران، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بووە، دواتر هەڵبژێردرا بە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی وڵات.

 لەساڵی ٢٠٠١ ئاکپارتی دامەزراند و لە ٢٠٠٢ و ٢٠٠٧ و ٢٠١١و ٢٠١٤ سەرۆکایەتی حیزبەکەی کردووەو لە هەڵبژاردنەکاندا بردوویەتیەوە. 

لەم چەند ساڵەی دوایدا لە سایەی حوکمی ئۆردوغان و حیزبەکەی ئێستا تورکیا لە دۆخێکی خراپی سیاسی و ئابوریدا دەژی.



AM:11:56:21/01/2022