زانکۆی سلێمانی: تاقيکردنەوەکان دواخران

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی سەختی کەشوھەوا و بەستنی ڕێگەوبانەکان، بڕیاردرا تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە سەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر دوابخرێن". 

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕەچاوکردنی سەختی کەشوھەوای پارێزگای سلێمانی و بەستنی ڕێگاوبانەکان ئەنجومەنی زانکۆ لەبەر بەرژەوەندی ھەمو لایەک بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە لە سەرجەم کۆلێجەکان بۆ ڕۆژی دووشەممە و ڕۆژانی دواتر بەپێی ئەو خشتەی کە کۆلێجەکان خوێندکارانی خۆیانی لێ ئاگاداردەکەنەوە.

ئەوەش هاتووە" لە ڕۆژی  شەممەوە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ بە ڕووی خوێندکارانی دەرەوەی شار دەکرێنەوە، هەروەها ئەو وانانەی کە بەھۆی سەختی کەشوھەواوە نەخوێندراون بەشێوەی ئەلکترۆنی لەناو کلاس رومەکان بخوێنرێن". 

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەموو لایەک ئاگاداربن کە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی کارگێڕی زانکۆ ئاسایی دەبێت.


PM:06:01:21/01/2022