ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دەرهێنەری دیاری سووری (بەسام مەلا) کۆچی دواییکرد.
ماڵپەری (السومریة نیوز) لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی سووری (بەسام مەلا) لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بەسام مەلا لە ١٣ی شوباتی ساڵی ١٩٥٦ لە خێزانێکی هونەری لە دایکبووە، کە یەکێکە لە دەرهێنەرە دیار و دێرینەکانی وڵاتی سووریا و لە دیارترین دراماشی کە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە بریتییە لە درامای (باب الحارة) کە بینەرێکی زۆری لە جیهاندا بۆ خۆی پەیدا کرد.