بەهۆی کەمی پارە لە بانکەکانی پارێزگای سلێمانی
خانەنشینان رێگای شارێکیان داخست

چەند رۆژێکە لەگەڵ راگەیاندنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ی ئەو وەزارەت و دەستانەی مووچەیان وەرنەگرتووە لەبەر بانکەکاندا بەهۆی نەبوونی پارەوە بۆتە قەرەباڵغییەکی گەورە، ئەمڕۆ خانەنشینان رێگای چوارقورنە- رانییەیان داخست لەبەر هەمان هۆکار.

پەیامنێری " سپی " لە رانیەوە رایگەیاند کە بەهۆی نەبوونی پارەی مووچەی خانەنشینانەوە، رێگای سەرەکی سلێمانی چوارقورنە- رانیە، لە چوار قورنە داخرا.

ماوەی هەفتەیەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەو وەزارەت و دەستانەی مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژانە دەچنە بەردەم بانکەکان و بەو سەرمایە چەند کاتژمێرێک دەمێننەوە بەبێ ئەوەی مووچەکانیان وەرگرن، تا ئێستا هۆکاری نەبوونی پارە لە بانەکەکاندا نەزنراوە، لە کاتێکدا ئەو وەرزارەتانە نزیکەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

نە حكومەتی هەرێم و نا بەرپرسانی ئیداری و دارایی سنوری پاڕێزگای سلێمانی تا ئێستا لەسەر ئەم دیاردەیە کە چەند مانگێکە دووبارە دەبێتەوە هیچ راگەیاندنێکیان بڵاونەکردۆتەوە.  

 

PM:12:29:25/01/2022