بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان هۆشداری توند بە شۆفێران دەدات و دەڵێت" هاتوچۆكردن لە ڕێگەی (سۆران - سیدەكان) ئەستەمە و پێویستە شۆفێران هاتووچۆ ڕابگرن".
ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی بارینی بەفری بەردەوام و بوونی تەمومژ هاتوچۆكردن لە ڕێگەی (سۆران - سیدەكان) ئەستەمە و پێویستە شۆفێران هاتووچۆ ڕابگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ڕامالینی بەردەوامی بەفر لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران، داواكارین لە شوفێران بۆ سەلامەتی خۆیان حالەتی زەرور نەبێت هاتووچۆ نەكەن بەم ڕێگەیەدا.