سبەینێ مووچەی (وەزارەتی شەهیدان) دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی یەک وەزارەتی تر بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەبێ‌ لێبڕین دابەشبکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" سبەینێ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی (وەزارەتی شەهیدان) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

رۆژى ٢٥ى ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگى یەک دەستیپێکردەوە و تا ئێستا چەند وەزارەتێک مووچەیان وەرگرتووە، هاوکات بەپێی خشتەی ئامادەكراو بێت بڕیارە لەم هەفتەیەدا چەندین وەزارەت و شوێنی دیكە مووچە وەربگرن. 


AM:09:31:30/01/2022