بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دابەشكردنی ئاو لە هەڵەبجەی شەهید رادەگیرێت

بەهۆی پاککردنەوەی حەوزەکان لە قوڕ و لیتە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجەی شەهید راگرتنی دابەشکردنی ئاو لە پارێزگاکە بۆماوەی دوو ڕۆژ ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجەی شەهید ئاماژەی بەوەکردووە" بەھۆی پاككردنەوە و لابردنی ئەو قور و لیتەیەیەی لەبەردەم نزمە وەرگری پرۆژەی ئاوی ھەڵەبجە كۆبۆتەوە بۆماوەی دوو رۆژ دابەشكردنی ئاو ڕادەگیرێت". 

ڕوونیشکردەوە، ڕۆژانی (١و٢)ی مانگ واتە سێشەممە و چواشەممەی ئەم هەفتەیە پرۆژەكە كاری پێناكرێت و دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت.


AM:10:07:30/01/2022