گەنجێکی تەمەن (٣٠) ساڵ لە ناو بازاڕى سلێمانى هەوڵى خۆکوشتنیدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی گەنجێکی تەمەن (٣٠) ساڵ فیشەکی بەخۆیەوە ناو بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە. 
  
سامان نادر بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە ناو بازاڕى سلێمانى تەقەى لە خۆى کرد، کە فیشەکێک بەر سەرى کەوتووە و بە بریندارى گەیەنرایەنە خۆشخانە". 

بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە لە بازاڕى خەفافی شاری سلێمانى دوکانى بەرگدرووى هەیە و تەمەنى (٣٠) ساڵە.  


PM:04:58:01/02/2022