بەشێك لە ژنانی
سكپڕی شاری سلێمانی دەیانەوێت ئەمڕۆ بە نەشتەرگەری منداڵیان ببێت لەبەرئەوەی بەرواری
2-2-2022ەوە و بەروارێكی جوانە.
د.فایەق گوڵپی،
پزیشكی نەشتەرگەری گشتی لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، بڕیاربوو ئەم نیوەڕۆیە لە نەخۆشخانەیەكی
تایبەت نەشتەرگەری بۆ نەخۆشێك بكات، لەبەر ئەوەی رۆژی2/2/2022 بووە نەشتەرگەرییەكەیان دواخست.
گوڵپی وتویەتی
"هۆكاری دواخستنی نەشتەرگەریەكە ئەوەبوو ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی سكپڕ نەشتەرگەری مناڵبونیان بۆ دەكرێت، حەز دەكەن رۆژی
لە دایكبونی مناڵەكەیان مێژوویەكی جوانی وەك 2/2/2022 بێت".