نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆ بوونەوە

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی تورکیا بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆ بوونەوە.

سەرۆکایەتیی تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند، "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و لە ئەنقەرە کۆبوونەتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی دەست پێشخەریەکی بارزانی یان پێبوو بۆ لای موقتەداسەدر کەماڵی شیعە یەک بخرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ سەرکەونی ئەو پڕۆژەیە.

 



PM:06:07:02/02/2022