کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا

بەهۆی ئامادەنەبونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوابخات، وا بڕیارە سبەینێ پەرلەمان دانیشتنێک ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی شوبات، وا بڕیار بوو کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆکاری ئەوەی هەردوو هاوپەیمانێتی سەدر بارزانی حەبلوسی، لەگەڵ هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی، نەگەیشتونەتە رێککەوتن، هەر بەو هۆکارەش کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ سبەی کە دەکاتە ڕێکەوتی ٨ی شوبات سێشەممە کە بڕیارە کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی راسپاردووە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا کۆبێتەوە و لەبارەی دەستنیشانکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان قسەبکەن، هەروەها وتیشی "سەرۆکایەتی پەرلەمان بەیدا خزری پەرلەمانتاری وەک بڕیاردەری پەرلەمان دیاری کردووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، 
هەدێک بەهۆی دواکەوتنی پەرلەمانی عێراقەوە پێێان وایە کە عێراق کەوتۆتە بۆشای دەستوورییەوە، بەڵام هەدێکی دیکەش پێیان وایە کە هێشتا عێراق لەچوار چێوەی دەستوری و یاسای خۆی دەرنەچووە. 




PM:02:51:07/02/2022