بابل.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەنجێک پێنج کەسی خێزانەکەی دەکوژێت

لە پارێزگای بابل گەنجێک لە ڕێگەی چەکەوە پێنج ئەندامی خێزانەکی خۆی دەکوژێت و پاشان هەوڵی خۆکوشتنی خۆی دەدات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە قەزای موسەیەب سەر بە پارێزگای بابل هاوڵاتییەک بە ناوی (ع، ح، ب) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی هێنا، پاشان فیشەکی نا بەخۆیەوە و هەوڵی خۆکوشتنی خۆشی دا. 

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، گەنجەکە بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و تا ئێستا لە ژیاندا ماوە، بەڵام باری تەندروستی ناجێگیرە. 


AM:10:02:12/02/2022