وێنە.. ژینگە پارێزانی ڕانیە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

ئەمڕۆ بۆ جارێكی دیكە ژینگە پارێزانی ڕانییە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و داوای مووچەكانیان دەكەن کە ماوەی ٧٣ ڕۆژە مووچەیان وەر نەگرتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ی شوبات،  ژینگە پارێزانی ڕانییە نەهۆی وەر نەگرتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێكردوو دەڵێن، ماوەی ٧٣ ڕۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەكە ژینگە پارێزانی ڕانیە مانیان لە كارەكەیان گرتووە، بە هۆی ئەوەی مووچەكانیان پێنادرێت، بەوهۆیەشەوە  لە قەزای ڕانیە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر كۆبووەتەوە لەنێو شەقام و كۆڵانەكاندا.



PM:12:11:13/02/2022