سبەی بێریڤان ئەیوب دادگایی دەكرێت


وا بڕیارە سبەینێ بێریڤان ئەیوب، ژنە چالاكوانی دەڤەری بادینان دادگایی بكرێت كە ماوەی 16 مانگە زیندانی كراوە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، بێریڤان ئەیوب، ئەو چالاكوانەی ماوەی 16 مانگە لەسەر داواكردنی مافی خەڵك و دژایەتی دزینی سامانی گشتی و گەندەڵی و لێبڕین و پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران زیندانی كراوە و دەڵێت "ئەو یەكێكە لە ڕفێندراوانی بادینان كە بەداخەوە بەهۆی بە حزبیی و سیاسییكردنی دادگاوە، لە هەموو مافێكی شەرعی و قانونی بێبەشكراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم خاتونە دایكی پێنج مناڵە، لە ئەنجامی ئەو زوڵمە گەورەیەی بەرامبەری كراوە، دووچاری كێشەی گەورەی خێزانی بۆتەوە بەداخەوە، بڕیارە سبەی دادگایی بكرێت لەسەر هیچ تاوان و تۆمەتێك!".

عەبدولستار مەجید وتویەتی "هیوادارم بۆ یەك جاریش بێت، دادگا و دادوەرەكان بێلایەنانە و سەربەخۆیانە مامەڵە لەگەڵ كەیسی ئەم خاتوونەدا بكات و كۆتایی بەو زوڵمە گەورەیە بهێنن كە بەرامبەری كراوە!".



PM:08:01:13/02/2022