هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە بێریڤان ئەیوب، ژنە چالاكوانی دەڤەری ناوچەی بادینان لە هەولێر دادگایی بكرێت كە ماوەی (١٦) مانگە زیندانی كراوە، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.
لەمبارەیەوە عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ له‌یه‌كه‌م دادگایی بێریڤان ئه‌یوب چالاكوانى خۆپیشاندانه‌كانى بادینان له دادگا ئاماده‌بوون، به‌ڵام دادبینیه‌كه دواخرا بۆ ٢٨ی شووباتی ٢٠٢٢.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستەڕوو، تاوانى بێریڤان به‌شداریه له خۆپیشاندان و ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه پارێزه‌رى هه‌بێت، زیاتر له ساڵێك و سێ مانگه له دۆخێكى سه‌ختى زیندانیدایه و ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه منداڵه‌كانى ببینێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شپرسێت ئه‌گه‌ر بێریڤان بێ‌تاوان بوو كێ قه‌ره‌بووى ئه‌و هه‌موو رۆژه‌ى زیندانى بۆ ده‌كاته‌وه.