گۆڕانكاری لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بكرێت.

سایتی ئێن ئارتی لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ٢٧ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی دووی موچەخۆران دەكرێت. لەم هەفتەیەشدا زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینار لە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی دوو ئامادەدەبێت.

وەك ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی پێكردووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی ٢٥ مانگ دەكەوێتە پشووی هەینییەوە، رۆژی یەك شەممە ٢٧ی مانگی دوو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت و خشتەی دابەشكردنی موچە گۆڕانكاری تێدا نەكراوە و وەزارەتی تەندروستی وەكو یەكەم وەزارەت موچەی مانگی دوو وەردەگرێت.

جێی ئاماژەیە دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینان دابەش نەكراوە.



PM:07:43:21/02/2022