جارێکی دیکە دانیشتنى دادگاییكردنى (بێریڤان ئەیوب) دواخرا

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە بێریڤان ئەیوب، ژنە چالاكوانی دەڤەری ناوچەی بادینان لە هەولێر دادگایی بكرێت كە ماوەی نزیکەی (١٦) مانگە زیندانی كراوە، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا. 

بەشدار حەسەن، کە یەکێکە لە پارێزەرانى دۆسیەى دەستگسرکراوانى بادینان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پڕۆسەی دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب لەلایەن سەرۆکایەتى دادگاوە بە بیانووى ئەوەى دۆسیەى زۆریان لەبەردەستە دواخرا بۆ کاتێکى نادیار". 

بێریڤان ئەیوب حەسەن تەمەنی (٣٦) ساڵە و  خاوەنی پێنج منداڵە، چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی (٢٠٢٠)ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ەوە، لە پارێزگای ھەولێر بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ کە تایبەتە بە "تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی" دەستگیرکراوە و تائێستاش ڕێگە نەدراوە هیچ پارێزەرێک ببینێت و تەنها تیمی خۆبەخشانی پارێزەران بە رێگایەکی دیکە هاوکاری دەکەن.


PM:12:18:28/02/2022